قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی ئێزدییەکانەوە سوپاسی بەریتانیا دەکات

(0) / / كوردستان / بەریتانیا قوباد تاڵەبانی هەرێمی کوردستان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئێزدییەکان لە پێشتریش ڕوبەڕوی کۆمەڵکوژی و ستەمی گەورە بوونەتەوە کە کۆمەڵکوژی بە دەستی داعش دوا وێستگەی ئەو ستەمە گەورەیە بووە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە ئەوەی جێی هیوایە، ئەمجارەیان کوردانی ئێزدی بە تەنیا نەمانەوە، بەڵکوو هەموو کورد و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی هاوسۆز و پشتیوانی ئەوان بوون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یادی نۆ ساڵەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان ئەمساڵ جیاوازە لە بەر ئەوەی کە حکومەتی بەریتانیا چووە ڕیزی ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ئەم کۆمەڵکوژییەکان وەک جینۆساید لە سەر ئاستی جیهانی ناساندووە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیارەکەی حکومەتی بەریتانیای بە گرنگ ناو بردووە و سوپاسی ئەو وڵاتەی کردووە.