سەرۆکی هەرێم وادەی نوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی دیاریکرد

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ ئەوەی هەرێم لەو بۆشاییە دەستوورییە دەربهێندرێت و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت.
دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند کە نێچیرڤان بارزانی فەرمانێکی هەرێمیی دەرکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 25 ی شوباتی 2024.
ئەمە سێهەم جارە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دیاری دەکات.