لە سەدا 55 ی ئەمریکییەکان دژی ئەوەن وڵاتەکەیان هاوکاری ئۆکراینا بکات

(0) / / ئەمەریکا / ئۆکراینا ڕووسیا


Aug 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
دوایین ڕاپرسی کە لە لایەن کەناڵی CNN ەوە کراوە، پیشان دەدات کە لە سەدا 55 ی ئەمریکییەکان دژی بڕیارەکەی کۆنگرێسی ئەو وڵاتەن بۆ هاوکاریکردنی زیاتری ئۆکراینا لە شەڕی دژ بە ڕووسیا.
لە بەرامبەردا لە سەدا 45 ی ئەمریکییەکان لەو بڕوایەدا بوون کە واشنتن دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا، زیاتر هاوکاری ئۆکراینا بکات.
لە سەدا 51 ی ئەمریکییەکان پێیان وابووە کە وڵاتەکەیان لە ئاستێکی باشدا هاوکاری ئۆکراینای کردووە و لە سەدا 49 ڕایانگەیاندووە کە هاوکارییەکان وەک پێویست نەبووە.
ئەنجامی ڕاپرسییەکی دیکە لە مانگی شوباتی 2022 و سەرەتای شەڕی ئۆکراینا ئەوە بووە کە لە سەدا 62 ی ئەمریکییەکان ڕایانگەیاندبوو وڵاتەکەیان دەبێت زیاتر هاوکاری کیێڤ بکات.