سودانی: زەوی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ نەدراوە

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Aug 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە هیچ بڕیارێک سەبارەت بە پێدانی زەوی ئەم وڵاتە بە وڵاتانی دراوسێ نەدراوە و ئامانج لەم دەنگۆیانە بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.
محەممەد شیاع سودانی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئامانج لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی پێدانی زەوی بە وڵاتانی دراوسێ، بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستییەکانە.
ناوبراو وتی کە لە پاش ساڵی 2003 تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ پێدانی زەوییەکانی عێراق بە وڵاتانی دراوسێ یان وڵاتێکی دیکە، لە لایەن ئەم حکومەتە یان حکومەتەکانی ڕابردووشەوە دەرنەکراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆی پێدانی ئیمتیازی بەرپرسانی عێراقی بە کوێت لە دۆسیەی دیاریکردنەوەی سنورەکان کاردانەوەی زۆری لەم وڵاتەدا هەبووە.