وەزیری بەرگری عێراق سەردانی ئەمریکای کرد

(0) / / ئاسیا / یەحیا ڕەسوڵ عێراق


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی و لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەردانی ئەمریکای کرد.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی باڵای سەربازیی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی سابت محەممەد عەباسی وەزیری بەرگری، سەردانی ئەمریکای کردووە.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند کە شاندە عێراقییەکە سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم وڵاتە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە شاندەکە پێکهاتووە لە عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر، عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا، قەیس مەحمەداوی جێگری فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەفسەران و ڕاوێژکارانی عێراقی.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە شاندەکە چەندین کۆبوونەوەیان لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەبێت.