وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و عێراق کۆبوونەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا عێراق


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و عێراق لە واشنتن کۆبوونەوە و هاوکاری ئەمنی هاوبەش و چۆنیەتی پتەوکردنیان لە نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کرد.
سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ لوید ئۆستن هاوتای ئەمریکیی خۆی لە واشنتن کۆبووە.
کۆبوونەوەکە تایبەت بە هاوکارییە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر هاوبەشی ئەمنی بەردەوام بە پێی دانوستانەکانی ستراتیژیی تەمموزی ساڵی 2021 کردەوە.
دانوستانەکانی ساڵی 2021 لە نێوان ئەمریکا و عێراق بووە هۆی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و گۆڕینی ئەرک و ڕاسپاردەی ئەوان بۆ مەشق و ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاری لە گەڵ هێزەکانی عێراق، بەمەش هێزەکانی ئەمریکا بەردەوام لە عێراقدا مانەوە.