کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا کرایە ئامانجی هێرشێکی ئەلیکترۆنی

(0) / / ئەورووپا / بەریتانیا


Aug 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە کراوەتە ئامانجی هێرشێکی هاکەرەکان و دەستیان بە بەشێکی زۆری زانیاری و داتاکانی گەیشتووە.
لە بەیاننامەیەکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا هاتووە کە ڕۆژی سێ شەممە کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئەلیکترۆنی و هاکەرەکان دەستیان بە زانیاری ملیۆنان دەنگدەر گەیشتووە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە هاکەرەکان دەستیان بە ئیمێلەکان، سیستەمەکانی کۆنتڕۆڵ و زانیاری و داتای تایبەت بە دەنگدەران گەیشتووە.
ڕاشیگەیاندووە کە زانیاری و داتای دەنگدەران تایبەتە بە ناو و ناونیشانی ئەوانەی لە ساڵانی 2014 تا 2022 وەک دەنگدەر ناوی خۆیان تۆمار کردووە، هەروەها ئەو کەسانەی وەک دەنگدەری بەریتانی لە دەرەوەی وڵات ناویان تۆمار کراوە.