تورکیا بە قووڵایی 90 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە

(0) / / كوردستان / ڕەفیق ساڵحی عێراق تورکیا


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا بە قووڵایی 90 کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و چوار بنکەی سەربازیی جێگیریان دامەزراندووە.
ڕەفیق ساڵحی ڕایگەیاندووە کە لەشکرکێشی تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و 90 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی عێراق لە هەرێمی کوردستان و چوار بنکەی سەربازیی جێگیری دامەزراندووە و ئەمەش هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراقە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق چەندین کارتی فشاری بە دەستەوەیە بۆ ئەوەی کە ڕێگری لە دەسدرێژییەکانی تورکیا بکات و دەبێت لە سەر ئەو دەسدرێژییانەی تورکیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی سکاڵا تۆمار بکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە هەر ئامادەبوونێکی بیانی لەم وڵاتە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناکات و سوپای عێراق چەک و کەرەستەی پێویستی سەربازیی هەیە کە بتوانێت ڕێگری لە هاتنی هێزی بیانی بکات.