هاوسەری سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کۆچی دوایی کرد
(0) /
هاوسەری فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.
ڕوناک عەبدولواحید هاوسەری فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق ئەمڕۆ هەینی لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا عەلیاوایی ڕاوێژکاری پێشووی فۆئاد مەعسودم ڕایگەیاندووە کە تەرمی ڕوناک عەبدولواحید سبەی شەممە لە شاری کۆیە بە خاک دەسپێردرێت.
ڕوناک عەبدولواحید مستەفا لەدایکبووی 1942 ی شای دیوانیەی باشوری عێراق بووە و لە ساڵی 1968 لە گەڵ فۆئاد مەعسوم هاوسەرگیری کردووە.
تێبينيێك بنێرە: