مووچەی مانگی حەوت کەی دابەش دەکرێت؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پاش گەیشتنی بودجە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکات.
نەرمین مەعروف ڕایگەیاند کە ڕۆژی 18 تا 25 ی ئەم مانگە حکومەتی عێراق پشکی هەرێم لە بودجەی گشتی ڕەوانە دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پاش گەیشتنی بودجە، مووچەی مانگی حەوت لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە دابەش دەکرێت.
ئەگەرچی ئێستا نیوەی مانگی ئابە، بەڵام هێشتا بەشێک لە فەرمانبەران مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.