ڕووسیا: ئەمریکا داعشی لە سوریا ڕێکخستووەتەوە
(0) /
سەرچاوەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بەم دواییانە پاڵپشتییەکانی بۆ ئەندامانی داعش زیاتر کردووە و لە چەندین بەشی ڕۆژهەڵات و باکور و باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دیسانەوە چالاک بوونەتەوە.
سەرچاوەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا ڕووی هێناوەتەوە پاڵپشتیکردن لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا و نهێنی چالاکبوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە.
هێرشەکانی داعش لە دوو پارێزگای ڕققە و دەیرزۆر پیشانن دەدات کە داعش سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە لە بیابانەکانی ڕۆژهەڵاتی سوریا.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بووەتە هۆکاری پاڵپشتیکردنی واشنتن لە داعش.
تێبينيێك بنێرە: