مەرجەکانی تورکیا و داهاتووی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان
(0) /
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە بەردەوامە و حکومەتی ئەنکەرە چەندین مەرجی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم خستووەتەڕوو.
حکومەتی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان شەش مەرجی خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
یەکەم:
یەکەم مەرج ئەوەیە کە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نەوتی عێراق لە بەرامبەر گازی ئێران بوەستێت، تورکیا ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ هەرێمی کوردستان ماوەی 50 ساڵ ڕێکەوتنی لە بواری نەوتدا هەیە.
دووەم:
مەرجی دووەم کە لە لایەن تورکیاوە ڕاگەێندراوە، تایبەتە بە پێدانی قەرەبوو لە بەرامبەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
سێهەم:
سێهەم مەرجی تورکیا کشانەوەی داوایەکی یاساییە لە لایەن بەغداوە لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانەی لە ماوەی ساڵانی 2018 تا 2022 بەریکەوتووە.
چوارەم:
مەرجی چوارەم ئەوەیە کە عێراق بەردەوام بێت لە پێدانی نەوتی خاو بە تورکیا بە 13 دۆلار کەمتر لە نرخی بۆرسە بۆ هەر بەرمیلێک کە لە هەرێمەوە هەناردە دەکرێت.
پێنجەم:
سەبارەت بە پێنجەم مەرجیش تورکیا ڕایگەیاندووە کە دەبێت کرێی گواستنەوە بۆ کۆمپانیای بۆتاشی تورک بەردەوام بێت کە بڕی 7 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک.
شەشەم:
شەشەم مەرجی تورکیاش ئەوەیە کە بەغدا تێچووی چاککردنەوەی بۆری عێراق – تورکیا لە ئەستۆ بگرێت.
شارەزیانی بواری ئابوری دەڵێن کە مەرجەکانی تورکیا ئەستەمە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و بەم دۆخەوە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهانەوە بەردەوام دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: