میری قەتەر باڵیۆزێکی نوێی بۆ عێراق دەستنیشان کرد

(0) / / ئاسیا / عێراق میری قەتەر


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
میری قەتەر باڵیۆزێکی نوێی بە دەسەڵاتی تەواو بۆ عێراق دەستنیشان کرد.
شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، سوڵتان موبارەک خەلیفە ئەلکەبیسیی وەک باڵیۆزی نوێ و بە دەسەڵاتی تەواو بۆ عێراق دەستنیشان کرد.
دەستنیشانکردنی باڵیۆزی نوێ لە کاتێکدایە کە میری قەتەر مانگی حوزەیران سەردانی عێراقی کردبوو.
لەو سەردانەدا میری قەتەر جەختیکردەوە کە هاتنی بۆ بەغدا پیشاندەری قووڵایی پەیوەندی برایانە و بەهێزە لە گەڵ عێراق و خواستی قەتەر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا ئاشکرا دەکات.