یەکەم کۆبوونەوەی سەربازیی ئێران و سعوودیە بەڕێوەچوو

(0) / / ئاسیا / ئێران سعوودیە عەزیز نەسیرزادە


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
بۆ یەکەم جار لە پاش دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئێران و سعوودیە لە ئاستی سەربازیدا کۆبوونەوە.
جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و جێگری وەزیری بەرگری سعوودیە لە شاری مۆسکۆ کۆبوونەوە.
عەزیز نەسیرزادە جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەربازی و ئەمنی ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە، لە پەراوێزی ئەو کۆنفرانسەدا لە گەڵ تەلال عەبدوڵڵا عەتیبی جێگری وەزیری بەرگری سعوودیە کۆبووە.
بەرپرسانی سەربازیی ئێران و سعوودیە لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر ڕۆڵی هێزە چەکدارەکان لە پەیوەندییەکانیاندا کردەوە و بەردەوامی وتووێژ و کۆبوونەوەکانیان لە بواری سەربازیدا بە پێویست ناو برد.