سارکۆزی: ئۆکراینا شوێنی لە یەکێتی ئەورووپادا نییە

(0) / / ئەورووپا / نیکۆلاس سارکۆزی فەرەنسا ئۆکراینا


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا وتی کە ئەرکی ئۆکراینا ئەوەیە کە وەک پردێکی پەیوەندی لە نێوان یەکێتی ئەورووپا و ڕووسیا بێت و نیمچەدوورگەی کریماش بەشێک لە خاکی ڕووسیا بووە و دەمێنێتەوە.
نیکۆلاس سارکۆزی ڕایگەیاند کە ئۆکراینا نابێت ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا و شوێنی لەم یەکێتییەدا نابێتەوە.
ناوبراو بە ڕۆژنامەی فیگارۆی ڕاگەیاند کە ئەرکی ئۆکراینا ئەوەیە کە وەک وڵاتێکی بێلایەن بمێنێتەوە و ڕۆڵی پردی پەیوەندی لە نێوان یەکێتی ئەورووپا و ڕووسیا بگێڕێت.
سارکۆزی ڕایگەیاند کە کریما بەشێک لە خاکی ڕووسیا بووە و دەمێنێتەوە و ئەوەی کە باس لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەکات تووشی خەون و خەیاڵ بووە.