باڵیۆزی ئەمریکا: هیچ ڕێگرییەک بۆ سەردانیکردنی واشنتن لە لایەن سودانییەوە نییە

(0) / / ئەمەریکا / عێراق ئەمریکا


Aug 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا وتی کە هیچ ڕێگرییەک بۆ سەردانیکردنی واشنتن لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە نییە و دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ ئەو سەردانە لە ئێستادا تاوتوێ دەکرێت.
ئەلینا ڕۆمانۆسکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە هیچ ڕێگرییەک بۆ سەردانیکردنی واشنتن لە لایەن محەممەد شیاع سودانییەوە نییە.
ناوبراو وتی کە بە پێی زانیارییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرک دەکات.
باڵیۆزی ئەمریکا وتی کە دیاریکردنی کاتێکی گونجاو بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە گەڵ بەرنامەکانی سەرۆکی هەر دوو وڵات هاوئاهەنگ بێت، لە ئێستادا تاوتوێ دەکرێت.