سەبارەت بە مووچە زانیاری نوێ گەیشت

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان


Aug 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆی لە یاسای بودجەدا جێبەجێ بکات بودجە و مووچە بۆ هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند کە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە دەبێت پابەندی هەبێت و چەند جارێک لە هەموو لایەکەوە پێداگریمان کردووە کە ناکرێت بابەتی مووچە بکرێتە کارتی سیاسی و لە دژی مووچەخۆران بەکار بهێندرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە یاسای بودجە پێشتر ڕێکەوتنی لە سەر کراوە و لە پەرلەمان دەنگی لە سەر دراوە و بابەتی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم لە لایەن لێژنەیەکی هونەرییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێمیش ئەگەر هەناردە دەستیپێکردەوە دەبێت پێویستی ناوخۆی لێ دابین بکرێت.