بن سەلمان سەردانی ئێران دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سعوودیە ئێران محەممەد بن سەلمان


Aug 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە جێنشینی سعوودیە سەردانی تاران دەکات.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ڕیازی کرد و ڕۆژی هەینی لە شاری جەدە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووە، ڕایگەیاند کە شا سەلمان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێرانی کردووە کە سەردانی سعوودیە بکات و ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ئەو بانگهێشتەی قبووڵ کردووە و لە کاتێکی گونجاودا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئێرانیش بە فەرمی بانگهێشتی محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیەی کردووە کە سەردانی تاران بکات و ناوبراویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکی گونجاودا ئەو سەردانە دەکرێت.