میسر: لە سەدا 40 ی چەکەکانمان لە ڕووسیاوە دێت

(0) / / ئەفریقیا / عەبدولفەتاح سیسی مۆسکۆ قاهیرە ڕووسیا میسر


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
شارەزایەکی سەربازیی میسری ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا لە سەدا 40 ی چەکەکانی ئەم وڵاتە لە ڕووسیاوە هاوردە دەکرێت.
لیوا حەمدی لەبیب جێگری سەنتەری توێژینەوەی الحوار ی میسر ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی قاهیرە و مۆسکۆ لە سەردەمی سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی گەیشتووەتە ئاستێک کە کەس چاوەڕوانی نەدەکرد.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ساڵانی 2014، 2017 و 2019 سێ گرێبەستی گرنگی سەربازی لە بواری هێزی وشکانی و ئاسمانی لە نێوان میسر و ڕووسیا واژۆ کراوە.
ئەو شارەزا سەربازییەی میسر ڕایگەیاندووە کە جیهانی ئەمڕۆ چەند جەمسەرییە نەک تاک جەمسەری و قاهیرە لە سەر ئەم بنەمایە لە گەڵ زلهێزەکانی جیهان لە پەیوەندیدایە.