محەممەد حاجی مەحمود هێرشەکەی هەولێری خستە ئەستۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق

(0) / / كوردستان / محەممەد حاجی مەحمود


Apr 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکەی شەوی چوارشەممەی هەولێر وتی کە بە بۆچوونی من و بە بێ هیچ دوودڵییەک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق بەدەر نییە.

ناوبراو وتی کە پێکەوەژیانی هەرێم و بەغدا بە یەکەوە نەماوە و کورد پێویستی بە چاوخشاندنەوە هەیە لە گەڵ عێراق.

ئەم سیاسەتمەدارەی هەرێمی کوردستان وتی: داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکەم کە بە بێ شەرمکردن بە ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان بڵێن کە حکومەتی عێراقە و دژی کوردن.

وتیشی کە هەوڵ بۆ درووستکردنی ئاژاوە و کێشە لە کوردستاندا هەیە و بڕوام بەوە نییە کە پێکەوەژیانی هەرێم و بەغدا مایبێت./.