ئەمریکا: ڕیاز و تەل ئەبیب لە ڕێکەوتن دوورن

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئیسرائیل سعوودیە


Aug 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕیاز و تەل ئەبیب هیچ لێک نزیکبوونەوەیان نییە و لە ڕێکەوتن دوورن.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم لە سەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕیاز و تەل ئەبیب لە ئێستادا لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان نزیک نین.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە باس لە نزیکبوونەوەی ئیسرائیل و سعوودیە لە ڕێکەوتن بکرێت و هەندێک بابەت هەتە کە هەر دوو لا دەبێت لە ئەستۆی بگرن.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕێکەوتنی سعوودیە و ئیسرائیل لە پێناو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەبێت و حکومەتەکەی جۆبایدن پاڵپشتی لە وەها ڕێکەوتنێک دەکات.