چارەنووسی کۆمپانیا نەوتییەکانی کوردستان لە بەغداوە یەکلایی دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / بەغدا هەرێمی کوردستان محەممەد شیاع سودانی


Aug 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
کۆمپانیا بیانییەکان کە لە کەتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
ئامانجی کۆمپانیا بیانییەکان بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی بۆ دیاریکردنی چارەنووسیانە لە کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیا بیانییەکان لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە بەغدا کۆبوونەوەیەکیان لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێکخستووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەکە بکرێت.
کۆمپانیا بیانییەکان لە پاش ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و دەیانەوێت سودانی چارەنووسیان دیاری بکات و بڕیار لە سەر ئەو بابەتە بدات.