لە هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ ئیدلبی سوریا 17 تیرۆریست کوژران

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا سوریا


Aug 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سوریا وتی کە 17 تیرۆریستی سەر بە گرووپی دەستەی تەحریری شام لە هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیا بۆ بنکەیەکی ئەو گرووپە لە پارێزگای ئیدلب کوژراون.
وادیم کولیت جێگری فەرماندەی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاندووە کە شەوی سێ شەممە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە بنکەیەکی تیرۆریستانی سەر بە دەستەی تەحریری شامیان لە ئیدلب بۆردومان کرد.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا 17 تیرۆریست بە تایبەت چەندین سەرکردەی دەستەی تەحریری شام کوژراون.