ئەردۆغان مانگی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات
(0) /
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری تورکیا مانگی ئەیلول سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
هیشام عەلەوی نێردەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا مانگی ئەیلول سەردانی بەغدا دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت تورکیا بوونی کۆمپانیاکانی لە کەرتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق زیاتر بکات، دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکەش لەم سەردانەدا تاوتوێ بکرێت.
تێبينيێك بنێرە: