شاندێکی سەربازیی یەکێتی سەردانی بەغدای کردووە

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی یەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد سەردانی بەغدای کردووە.
لیوا ڕوکن بەختیار محەممەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم سەرۆکایەتی شاندەکەی یەکێتی دەکات. شاندەکە بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگەوە ڕۆیشتووە و ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ وتووێژ لە سەر چەندین دۆسیەی وەک ناوچە کێشە لە سەرەکان و مووچەی پێشمەرگە سەردانی بەغدای کردووە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە مووچەی پێشمەرگە لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوە دابین دەکرێت کە بریتین لە داهاتی ناوخۆ، هاوکاری هاوپەیمانان و بڕە پارەیەک لە بەغدا.
شاندەکەی یەکێتی لە بەغدا لە گەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری بەرگری، فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و دەزگای دژە تیرۆری عێراق کۆبووەتەوە.