ڤاگنەرەکان هەڕەشە دەکەن

(0) / / ئەورووپا / بیلاڕووس


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش کوژرانی یڤگنی پریگۆژین، گرووپی ڤاگنەر لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە.
هێزەکانی ڤاگنەر لە بیلاڕووس پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوژرانی سەرۆکی ئەم گرووپە لە ڕووداوێکی ئاسمانیدا، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان کردووە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڤاگنەرەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆ تۆڵەسەندنەوە ئامادەن و چاوەڕوانی هەنگاوەکانی داهاتووی ئەم گرووپە بن.
هاوکات دەنگۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەو ناوچانەی کە هێزەکانی ڤاگنەری لە بیلاڕووس تێدا جێگیر کراوە، بڵاو بووەتەوە.