سارکۆزی بە هۆی وەرگرتنی پارە لە قەزافییەوە دادگایی دەکرێت

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا


Aug 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا لە دۆسیەی وەرگرتنی 50 ملیۆن یۆرۆ لە دیکتاتۆری پێشووی لیبیا دادگایی دەکرێت.
داواکاری گشتی فەرەنسا ڕایگەیاند کە نیکۆلا سارکۆزی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە لە سەر چەندین تۆمەت، بە تایبەت وەرگرتنی 50 ملیۆن یۆرۆ پارەی کاش لە مەعمەر قەزافی دیکتاتۆری پێشووی لیبیا بۆ کاروباری هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی خۆی دادگایی دەکرێت.
سارکۆزی کە چەندین دۆسیەی گەندەڵیی لە تەنیا خولی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسادا هەبووە ئەم تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.
ئەم سیاسەتمەدارە 68 ساڵەی فەرەنسا تا ئێستا دوو جار سزا دراوە.
لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی فەرەنسا پاش ئەوە بووە کە ماڵپەڕی Mediapart بەڵگەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە پیشان دەدات قەزافی ڕەزامەندی لە سەر ئەوە دەربڕیووە 50 ملیۆن یۆرۆ بە سارکۆزی بدات.