گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میسر بەڕێوە دەچێت
(0) /
وتەبێژی سوپای میسر ڕایگەیاند کە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیارە سێ ڕۆژی داهاتوو بە بەشداری 38 وڵات بەڕێوە بچێت.
عەمید غەریب عەبدولحافز وتەبێژی سوپای میسر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە تا سێ ڕۆژی دیکە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری 8 هەزار سەرباز لە 38 وڵات بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی کە مانۆڕەکە لە بواری وشکانی، دەریایی، ئاسمانی و هێزی تایبەت دەبێت و لە 31 ی ئابەوە تا 14 ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.
وتەبێژی سوپای میسر وتی کە ئەم مانۆڕە مەشق و ڕاهێنانێکی جیهانی و گەورەترین مانۆڕی هاوبەشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئامانجەکەشی پەرەپێدانی هاوکارییەکان و بەرزکردنەوەی توانای ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکانە.
تێبينيێك بنێرە: