ئەمریکا: بۆ دەستەبەرکردنی شکستی داعش، بوونی خۆمان لە عێراق بەهێزتر کردووە

(0) / / ئەمەریکا / سوریا عێراق بەغدا ئەمریکا


Aug 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسێکی ئەمریکی لە باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە بەغدا ڕایگەیاند کە پەرەسەندنی چالاکییە سەربازییەکان بە هۆی دەستەبەرکردنی شکستی داعشە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە چەندین جار بەڵگەی هاوکاریکردنی ئەمریکا و داعش لە سوریا و عێراق بڵاو بووەتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەیکردووە کە جموجوڵە سەربازییەکان و پەرەسەندنی چالاکییەکان لەم ماوەیەدا بە هۆی ئەوەیە کە دەبێت داعش تووشی شکست بکرێت.
سەرچاوە سەربازی و ئەمنییەکانی ڕووسیا و سوریاش ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا لە بیابانەکان و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی داوەتە مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردنی داعش.
بەشێک لە شارەزایانیش پێیان وایە کە ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەستی بەتاڵە و بەم هۆیەوە هەوڵی بەهێزکردنی داعش دەدات تا وەک کارتێکی گوشار لە دژی بەغدا و دیمەشق بەکاری بێنێت.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە پێگەی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە جموجوڵە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە ئاساییە و پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە و لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش هاوئاهەنگی کراوە.