ئەعرەجی: کەمپی هۆل مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ عێراق و ناوچەکە
(0) /
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە بوونی کەمپی هۆل لە سوریا مەترسییەکی ڕاستەقینەیە بۆ عێراق و وڵاتانی ناوچەکە.
قاسم ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنی شاندی نوێنەرایەتی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە عێراق وتی کە بەغدا وەک ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات دەڕوانێت.
ناوبراو دیسانەوە جەختیکردەوە کە بوونی کەمپی هۆل مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە سەر عێراق و ناوچەکە و بەغدا ئامادەی هاوکارییە لە گەڵ کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە سەرجەم دۆسیەکاندا.
تێبينيێك بنێرە: