پوتین و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

(0) / / ئەورووپا / مۆسکۆ ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Aug 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
چەندین سەرچاوەی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆمارانی تورکیا و ڕووسیا لە 4 ی ئەیلولی 2023 لە شاری سووچی کۆدەبنەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرواری 4 ی ئەیلولی 2023 سەردانی ڕووسیا دەکات و لە شاری سووچی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرەتای مانگی ئاب ئەردۆغان بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندبوو کە ڕەنگە لە تورکیا پێشوازی لە پوتین بکات بەڵام سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە ڕێکەوتنی دانەوێڵە سەردانی ڕووسیا دەکات.
مۆسکۆ لە مانگی تەمموز ڕایگەیاند کە بە هۆی پابەندنەبوونی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بەڵێنەکانیان لە بەرامبەر ڕووسیا، لە ڕێکەوتنی دانەوێڵە کشایەوە.