بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / کوردستان بافڵ تاڵەبانی


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆخی ناوخۆیی ئەم حیزبە و بەستنی کۆنگرەی پێنجەم پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە کە هەموومان بەرەو قۆناغیکی نوێی خەباتی ڕیکخراوەییمان هەنگاو دەنێین و کۆنگرەی پێنج لە پێناو بەهێزبوونی یەکێتی ساز دەکەین.
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە جەخت لە سەر درێژەدان بە سیاسەتی نیشتمانی و نەگۆڕی یەکێتی دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نەتەوەییەکان و پشتگیریکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە هەر شوێنێکی جیهان بێت.
سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێکەوە بە یەک ڕۆحیەت و یەک ئامانج بەرەو کۆنگرەی پێنج و بەرەو یەکێتییەکی بەهێزتر و نوێگەر هەنگاو دەنێین و مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە شانازی بە حیزبی شەهیدان دەنووسینەوە.