ژنڕاڵ ئۆلیگی دەبێتە سەرۆکی کاتیی گابۆن

(0) / / ئەفریقیا / سنێگال مەغریب


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
فەرماندەی هێزی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماری گابۆن، وەک سەرۆکی کاتیی ئەو وڵاتە بۆ قۆناغی ڕاگوزەری پاش کودەتاکەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەستنیشان دەکرێت.
ژنڕاڵ بریس ئۆلیگی تەمەن 48 ساڵە کە فەرماندەیی سوپا دەکات و دەسەڵاتەکەی عەلی بۆنگۆی ڕووخاند، بەڵێنی ئەوەیداوە کە پابەندی بەڵێنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی گابۆن بێت.
ژنڕاڵ ئۆلیگی پاش ئەوەی کە لە ساڵی 2018 وەک بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سەربازی دەستنیشان کرا، فەرماندەیی هێزی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆماریشی لە ئەستۆ بووە.
ئەم ژنڕاڵە گابۆنییە پێش وەرگرتنی ئەم پۆستانە، ماوەی 10 ساڵ وەک بەرپرسی کاروباری سەربازی باڵیۆزخانەی گابۆن لە مەغریب و سنێگال چالاکی کردووە.
بڕیارە ناوبراو ڕۆژی دووشەممە وەک سەرۆکی کاتیی گابۆن لە قۆناغی ڕاگوزەری پاش کودەتا دەستنیشان بکرێت.