ڕووسیا مووشەکە کیشوەربڕە ئەتۆمییەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕووسیا ڕایگەیاند کە مووشەکە کیشوەربڕەکانی سامارتی بە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییەوە خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ڕووسیا بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە مووشەی بالستی کیشوەربڕی پێشکەوتووی سامارت خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی شەڕکردنەوە.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە مانگی حوزەیراندا ڕایگەیاند کە ئەم مووشەکانە دەتوانن دە کڵاوەی ئەتۆمی یا زیاتر هەڵبگرن و بە زووترین کات بۆ ئەگەری هەر شەڕێک ئامادە دەبن.
ئەو مووشەکە ساڵی ڕابردوو تاقیکرایەوە و پوتین ڕایگەیاندووە کە چەکێکە دوژمنان بیری لێدەکەنەوە.