زیلینسکی مەرجە قورسەکەی ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ئۆکراینا


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ئۆکراینا گەڕانەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی لە لایەن ڕووسیاوە بە مەرجی سەرەکی ئاشتی لە گەڵ ئەو وڵاتە ناو برد.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای ناوچەی کریمیا وتی کە لە پێش دەستپێکردنی شەڕی ئۆکراینا ناوچەیەکی گەشتیاری و بازرگانی بووە بەڵام ئێستا هیچ هێمایەکی شارستانیی پێوە نەماوە.
ناوبراو وتی کە تا ڕووسیا ناوچە داگیرکراوەکانی وەک کریمیا بۆ سەر ئۆکراینا نەگەڕێنێتەوە، ئاشتی لە گەڵ ئەو وڵاتە ناکرێت.
زیلینسکی ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی پسکۆف لە سنوری نێوان ڕووسیا و ئیستۆنیا.