نەزهەت حالی لە سەر دۆخی کەرکوک هۆشداری دەدات

(0) / / كوردستان / کەرکوک حکومەتی عێراق نەزهەت حالی


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە کەرکوک ڕوو دەدات پیلانێکی مەترسیدارە بۆ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان پێکهاتەکان و نەتەوەکان لەو شارە.
نەزهەت حالی بە ئاماژە بە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان پێکهاتەکان، ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێگری لەم پیلانە نەکرێت کەس نازانێت ئەنجامەکەی بە کوێ دەگات و زیانەکانی چۆن دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کورد پێویستی بە هەڵوێستێکی سیاسی ژیرانە و یەکگرتووانەی کوردانە هەیە کە بە دوور بێت لە دەمارگیری حیزبی و بیر لە تۆڵەکردنەوە لە یەکتری لە سەر حسێبی بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوک بە تایبەت و گەلی کورد بە گشتی.
نەزهەت حالی ڕایگەیاندووە کە سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت ئەرکی سەرشانیانە هەوڵ بدەن کە کۆدەنگییەکی کوردستانی درووست بکەن بۆ بەرگریکردن لە خەڵکی کەرکوک و لە گەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسی و کەسایەتییە ئائینی و عەشایەرییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کاری جیدی بکەن بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان.