دادگای فیدراڵیی عێراق لە دژی پارتی بڕیاریدا

(0) / / كوردستان / محەممەد شیاع سودانی عێراق


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە کەرکوک ڕاگیرا.
ڕۆژی یەک شەممە 3 ی ئەیلولی 2023، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری چۆڵنەکردنی بارەگای سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە دەرکرد.
دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندووە کە کارکردن بە بڕیارەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بە پارتی تا یەکلاییکردنەوەی سکاڵا یاساییەکە ڕاگیراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی کەرکوک چەندین کەس کوژران و بریندار بوون.