هۆزە عەرەبەکانی سوریا ئاگربەست لە گەڵ هەسەدە ڕەتدەکەنەوە

(0) / / ئاسیا / سوریا ئیبراهیم هەفەل


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک هۆزی عەکیدات لە هۆزە گەورە عەرەبەکانی سوریا هەر چەشنە ئاگربەستێکی لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە ڕەتکردەوە.
لە کاتێکدا کە ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن دۆخی پارێزگای دێرەزور ئارام بکەنەوە و لە نێوەندگێڕیی خۆیان لە نێوان ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور و هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بەردەوامن، ئیبراهیم هەفەل سەرۆک هۆزی عەکیدات بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە هیچ ڕێکەوتنێک لە گەڵ هەسەدە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان بوونی نییە.
سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادانەکان لە پارێزگای دێرەزورەوە گەیشتووەتە نزیک پارێزگاکانی ڕققە و حەسەکە لە باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.