هاوپەیمانی فەتح: ئەمریکا لە پشتەوەی ڕووداوەکانی کەرکوکە

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا کەرکوک


Sep 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە هەر قەیرانێکی سیاسی، ئابوری یان ئەمنی کە عێراق ڕوبەڕوی دەبێتەوە، هۆکارەکەی ئەمریکایە و بەکرێگیراوەکانی لەم وڵاتەدان.
عەلی زۆبەیدی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی کەرکوک ڕۆڵی گرنگی هەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە کەرکوک ڕوو دەدات یارییەکی سیاسییە کە ئامانجەکەی گەڕانەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە بۆ ئەم پارێزگایە.
زۆبەیدی ڕایگەیاندووە کە کەرکوک کارتێکی دۆڕاوی دەستی پارتییە و ئەم حیزبە بە چەندین جار تووشی شکست بووە و دەیەوێت لە کەرکوکەوە تۆڵەی بکاتەوە.