ڕۆستەم عەمرۆف بە فەرمی بووە وەزیری بەرگری ئۆکراینا

(0) / / ئەورووپا / ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی ئەلکسی ڕزنیکۆف ڕۆستەم عەمرۆف ئۆکراینا


Sep 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
پەرلەمانی ئۆکراینا بە کۆی دەنگ و بە فەرمی متمانەی بە ڕۆستەم عەمرۆف وەک وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە بەخشی.
لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی پەرلەمانی ئۆکراینا 338 پەرلەمانتار دەنگیان دایە ڕۆستەم عەمرۆف وەک وەزیری نوێی بەرگری ئەو وڵاتە.
دووشەممەی ڕابردوو ئەلکسی ڕزنیکۆف وەزیری پێشووی بەرگری ئۆکراینا لە لایەن ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.