سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کەرکوک دەکات

(0) / / ئاسیا / محەممەد شیاع سودانی جەبار عەودە کەرکوک عێراق


Sep 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاندووە کە بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە سەردانی کەرکوک بکات و بارودۆخی شارەکە هەڵبسەنگێنێت.
جەبار عەودە ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی بڕیارە سەردانی کەرکوک بکات و لە گەڵ کەسایەتییە سیاسییەکان و هەموو چین و توێژەکان کۆببێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکان دەکات و بڕیاری پێویستیان لە سەر دەدات.
ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری گرنگ لە سەر دۆخی کەرکوک دەدات کە دیارترینیان پەیوەندی بە پرسە ئەمنی و سیاسییەکانەوە دەبێت تا ببێتە هۆی کۆتایی هێنان بە کێشە و ئاڵۆزییەکانی شارەکە.