عێراق: ڕێکەوتنە ئەمنییەکە لە گەڵ ئێران جێبەجێ دەکرێت

(0) / / ئاسیا / قاسم ئەعرەجی بەغدا عێراق


Sep 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا سەرجەم هەوڵەکانی لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بەکار دێنێت.
قاسم ئەعرەجی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو بەرژەوەندی هەر دوو وڵات و گەل و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەهێزتر دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق هەوڵی تەواو دەدات لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو ڕێکەوتنە ئەمنییەی کە پێشتر لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ کراوە.