لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ زیاتر لە 130 هەزار گەشتیاری عێراقی سەردانی تورکیایان کردووە

(0) / / ئاسیا / تورکیا عێراق


Sep 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاریی تورکیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە 130 هەزار گەشتیاری عێراقی لە مانگی تەمموزی 2023 سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.
بە پێی ئامارەکانی تورکیا، ژمارەی ئەو گەشتیارە عێراقییانەی کە لە مانگی تەمموز سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، گەیشتووەتە 134 هەزار و 444 کەس.
ئامارەکە پیشان دەدات کە ژمارەی گەشتیارانی عێراقی بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی لە سەدا 26 دابەزیوە.
مانگی تەمموزی 2022 بە گشتی 180 هەزار و 736 عێراقی سەردانی تورکیایان کرد.
گەشتیارانی عێراق لە سەدا 1.88 ی کۆی گشتی گەشتیارانی تورکیایان لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ پێکهێناوە.
عێراق لە پاش سعوودیە بە دووەم وڵاتی عەرەبی دادەنرێت کە زیاترین ژمارەی گەشتیاری لە تورکیا هەیە./.