داوایەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان جەبار عەودە


Sep 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان داوایکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقدا بێت.
جەبار عەودە وتی کە پێویستە حکومەتی هەرێم زانیارییەکان بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە کە پابەند نەبووە بە زۆربەی خاڵەکانی یاسای بودجە.
ناوبراو وتی کە نابێت پارە بۆ هەرێم تەرخان بکرێت بە بێ ئەوەی کە پابەند بێت بە یاسا و بەڵێنەکانی خۆی.
جەبار عەودە وتی کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و دەبێت پابەندی جێبەجێکردنی یاساکانی عێراقیش بێت.