عێراق نێوەندگێڕی ئێران و چەند وڵاتێکی عەرەبی دەکات
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق نێوەندگێڕی بەغدای لە نێوان ئێران و چەند وڵاتێکی عەرەبی پشتڕاست کردەوە.
محەممەد شیاع سودانی ڕۆژی هەینی بە شاندێکی باڵای میدیایی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە عێراق لە ئێستادا لە نێوان ئێران و چەند وڵاتێکی عەرەبی نێوەندگێڕی دەکات.
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە سودانی تەنیا هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و باسی وردەکارییەکان و ناوی ئەو وڵاتانەی نەکردووە.
تێبينيێك بنێرە: