چەند بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کران

(0) / / كوردستان / تورکیا هەرێمی کوردستان


Sep 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی تورکیا.
ئەمڕۆ شەممە چوار بنکەی سەربازیی تورکیا لە سنوری ناحیەی برادۆست لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج کە تا ئێستا زیانەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.
هێرشەکان لە کاتێکدا بووە کە ئەمڕۆ تورکیاش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سنوری قەزای ماوت لە پارێزگای سلێمانی.