عەلی محەممەدساڵح: بوون و نەبوونی گۆڕان لەم کابینەی حکومەتی هەرێم کاریگەری نەبووە
(0) /
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لەم کابینەی حکومەتی هەرێم، تاڵانکاری و دزیکردن نەک کەمی نەکردووە بەڵکوو بە ڕێژەیەکی مەترسیدار زیادیکردووە.
عەلی محەممەدساڵح وتی: سەرەتا بڕیار بوو کە بزوتنەوەی گۆڕان بە ناوی چاکسازییەوە بەشداری لە کابینەی حکومەتی هەرێمدا بکات و بڕیاریشدرا کە حکومەت بەرنامەی چاکسازی جێبەجێ بکات بەڵام لە ماوەی 21 مانگ بەشداریکردنی گۆڕان، نەک چاکسازی نەکراوە بەڵکوو گەندەڵییەکانیش زیادیکردووە.
ناوبراو وتی کە بوون و نەبوونی گۆڕان لە حکومەتدا کاریگەری نەبووە بەڵکوو سودی لێ وەرگیرا بۆ ئەوەی کە ڕەخنەکانی سەر حکومەت کۆتایی پێ بهێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: