تورکیا ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستانی داگیر کردەوە
(0) /
سوپای تورکیا پاش بۆردومانێکی ئاسمانیی توندی چیای مەتین و ناوچەکانی قەزای ئامێدی، سەر لە نوێ لە ڕێگای ئاسمانییەوە هێزی لە دوو خاڵی سەر چیاکە دابەزاند کە لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا چۆڵی کردبوو.
شەوی یەک شەممە 10 ی ئەیلول، سوپای تورکیا لە ڕێگەی کۆپتەرەوە و پاش بۆردومانێکی چڕ، هێزی لە دوو خاڵی چیای مەتین جێگیر کرد. ئەو دوو خاڵەش نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەی پارتی.
ئەو دوو خاڵەی سەر چیای مەتین، دوو بنکەی سەربازیی تورکیان لە کۆی نۆ بنکە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا پاشەکشەیان لە هەمووی کرد.
تێبينيێك بنێرە: