مەسعود حەیدەر باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / مەسعود حەیدەر هەرێمی کوردستان عێراق


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە.
مەسعود حەیدەر ڕایگەیاندووە کە لێکدانەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ یاسای بودجە درووست نییە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە یاسای بودجەدا مانگانە 775 ملیار دینارە و نابێت بە هیچ شتێکی دیکەوە ببەسترێتەوە.
ناوبراو وتی کە پێویستە بە پێی یاسای چاودێری دارایی ئیش بکرێت و یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت و ڕێگا بە هیچ کەسێک نەدرێت بە پێی میزاجی خۆی مامەڵە لە گەڵ بودجەدا بکات.