شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ئامانجی سەردانەکەش بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەیەک لە سەر خاڵە سنورییەکان.
شاندەکەی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیە و ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی کوردستانیشی لە گەڵە.
شاندەکەی هەرێم لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق لە بەغدا بەشداری دەکەن، ئەو ئەنجومەنە لە لایەن عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراقەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و بەڕێوەبەرانی دەروازە سنورییەکانی تێدا ئەندامن.